عێراق.. لە مانگی ڕابردوودا لە هەر کاتژمێرێكدا نۆ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراون

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ئاماری حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی بۆ مانگی ڕابردوو راگه‌یاند، بەڵام ئاماره‌كه‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ئاماری حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو راگه‌یاند و لە ئامارەكەدا دەردەکەوێت، لە هەر کاتژمێرێكدا، 18 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراون.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌، مانگی رابردوو له‌ پارێزگاكانی عێراق شەش هه‌زار و 934 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تۆمار كراون، ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ دێت، ڕۆژانه‌ 231 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ له‌ دادگاكاندا هه‌بووه، واتا ڕۆژانه‌ له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا 9 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ هه‌بووه‌.

هەر بەپێی ئامارەكە و له‌ به‌رامبه‌ر جیابوونەوەدا، مانگی رابردوو 27 هه‌زار و 595 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له‌ دادگاكان تۆمار كراوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *