دووکان.. بودجە بۆ فروانکردن و نۆژەنکردنەوەى چەند قوتابخانەیەک دابین دەکرێت

بەڕێوەبەرى پەروەردەى دووکان ڕایگەیاند لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان چەند قوتابخانەیەک فروان دەکرێن.

مەهاباد مستەفا، بەڕێوەبەرى پەروەردەى دووکان، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئێستا بۆ هەریەکە لە قوتابخانه‌ی ئاریا و خاکى بنەڕەتى هۆڵێک دروست دەکرێت، هاوکات پۆلێکى خوێندن بۆ قوتابخانەى سێوکان دروست دەکرێت”.

گوتیشى: “بەدەر لەوەش، کارى نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەى چاڵاو تەواو کراوە و ئامادەیە بۆ خوێندن و دوو پۆلى خوێندن بۆ قوتابخانەى تۆبزاوا دروست دەکرێت، هاوکات کەپرى ئاسنین بۆ بەردەم قوتابخانەى قازان دروست دەکرێت”.

بەڕێوەبەرى پەروەدەى دووکان ئاماەژەى بۆ ئەوەش کرد: “چەند پرۆژەیەکى دیکەش بۆ قوتابخانەکان خراونەتە بەرنامە و بە دابینکردنى بودجە بۆیان، دەخرێنە بارى جێبەجێکردنەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *