هاووڵاتییان لەبارەی ئەم جۆرە هیتەرە ئاگادار دەکرێنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی جۆرە هیتەرەک هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 28/11/2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە: “دواى ئەوەی چەند جارێک هاووڵاتییان پەیوەندییان کرد و پرسیاریان دەکرد، کە دوکاندارەکان ئەم هیتەرانە دەفرۆشن و بەکڕیارەکان و دەڵێن کە بە 1 ئەمپێر کارەبا کاردەکات.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “پاشان بەشى تەکنیک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەدواداچوونى کرد و دەرکەوت ئەم هیتەرانە 1000 واتن، واتە 4.5 ئەمپێرە، نەک 1 ئەمپێر.”

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بۆ روونکردنەوەى زیاتر، لەبارەی ئەم هیتەرانە ئەوەی خستووەتە روو کە ئەگەر لە نمرە یەک ئیش بکات 2 ئەمپێری پێویستە و ئەگەر لەنمرە دووش ئیش بکات ئەوا 5 ئەمپێرى پێویستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *