لە بەریتانیا کارەباچییەک سێکسی لەگەڵ زیاتر لە 100 تەرمدا کردووە

کارەباچییەکی نەخۆشخانەیەک لە بەریتانیا، بە درێژایی 15 ساڵی رابردوو، بە بەردەوام سێکسی لەگەڵ دەیان لەو تەرمانە کردووە كە لە نەخۆشخانەكە بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی (ئەسیۆشەیتد پرێس) بڵاوی کردەوە، کە حکوومەتی بەریتانیا لێکۆڵینەوەی لەبارەی دۆسیەیەك دەست پێکردووە، کە تێیدا کارمەندی نەخۆشخانەیەک کە لە ئێستادا بە تاوانی کوشتن سزا دراوە، بە درێژایی 15 ساڵی ڕابردوو، بە بەردەوامی سێکسی لەگەڵ دەیان تەرمدا كردووە.

كارەباچییەكە ناوی دەیڤید فۆلەرە و تووشی حاڵەتێکی نامۆ بووە، بە ”نیکرۆفیلیا” ناودێر دەکرێت، کە نەخۆشیەکی دەروونییە، نەخۆیشەکە مەیل و ئارەزووی سێکسی دەچێتە سەر لاشەی مردوو.

ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکە کە 308 لاپەڕەیە، تێیدا نووسراوە: “ئەو تاوانانەی کە دەیڤید فۆلەر ئەنجامی داوە بەڕاستی شۆککەرن”. لە ساڵی 2020 لە کاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ئەفسەرە بەریتانییەکان لەسەر دۆسیەی کوشتنی دوو ژن لە ساڵی 1987، کاتێک ”‌DNA‌‌” دەیڤید فۆلەر بەکارهێنرا بۆ پشتڕاستکردنەوەی تاوانی کوشتنەکە، لە ماڵی ئەم پیاوە چەند وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی دۆزرایەوە، کە تێیدا لە مردووخانەی نەخۆشخانەکەیدا تاوانکار سێکسی لەگەڵ لاشەی زیاتر لە 100 مردوودا کردووە و کەسیش درکی بەم تاوانە نەکردووە.

ڕاپۆرتەکە، پۆلیسی بەریتانیای توشی شۆک کردووە و پێیان وایە کەمتەرخەمی لە بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکە و نەبوونی یاسا و چاودێری وای کردووە حاڵەتی وەها قێزەون ڕووبدات.

فولەری تەمەن 69 ساڵ، کە بە زیندانی هەتاهەتایی و بە تۆمەتی کوشتنی دوو ژن سزای بۆ دەرچووە و دوای بینینی ئەم دیمەنانە لە لایەن پۆلیسەوە، ئێستە هیچ هیوایەک بۆ فۆلەر نەماوە تا ئازاد بکرێت.

تاوانبارەکە، جگە لە کوشتنی دوو ژن لە ساڵانی پێشوو، تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی 140 جۆری سەرپێچی و سێکسی لەگەڵ 101 کچ و ژنی مردوودا، کە تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ 100 ساڵان بووە، خۆیشی بە تۆماری ڤیدیۆیی تاوانەکانی تۆمار کردووە.

دوابەدوای ئاشکراکردنی ئەم ڕووداوە، وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا پێشنیاری کردووە تەنانەت لە مردووخانەی هەموو نەخۆشخانەکانیشدا کامێرای چاودێری دابنرێت، ئەو کەسەی بەرپرسە لە مردووەکان بە تەنیا نەچێتە ژوورەوە و یەکێکی تر هاوەڵی بکات.

لە پرسیاری ئەوەی ئایا چۆن توانیویەتی ئەم تاوانە قێزەون و نامۆیە ئەنجام بدات، فۆلەر گوتوویەتی، پێش هەر کارێکی وا لە هۆکاری مردنی کەسەکەی کۆڵیوەتەوە و ئەگەر زانیبێتی بە نەخۆشییەکی گوازراوە یاخود کۆرۆنا مردووە، ئەوا نەچووە بە لایدا.

ئێستە سیستەمی تەندروستیی بەریتانیا بە تووشی شۆک هاتووە و کەوتوونەتە خۆیان بۆ توندوتۆڵکردنی ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە نەخۆشخانەکاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *