کۆیە.. سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 28/11/2023، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی کۆیە دەکەینەوە سبەی چوارشەممە 29/11/2023، کاتژمێر 9ی بەیانی سەردانی پەروەردەی کۆیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.”

ئەوەش خراوەتە روو: “بەڕێوەبەر یان مامۆستای وانەبێژ بە نووسراوی فەرمی (تخویل)ی قوتابخانە، دەتوانێت بێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی.”

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە: “دەبێت دوای هەفتەیەک لە وەرگرتنی مووچە بەڕێوەبەرەکان بەزووترین کات لیستی مووچە بگەڕێننەوە بۆ پەروەردەی کۆیە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *