باندێك لە بەغدا یاری بە نرخی دۆلار دەكەن

 

لەشاری بەغدا باندێكی چەند كەسی لە كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆری دراو كاریان یاریكردن بووە بە نرخی دۆلار و بە نایاسایی حەواڵە و مامەڵەیان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایشی فیدراڵی، ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە 28/11/2023، ڕایگەیاند کە تۆڕێکیان دەستگیرکردووە، یارییان بە نرخی دۆلار دەکرد.

ئاماژەی بەوەش داوە: “پاش بەدەستهێنانی زانیاریی ورد دەربارەی کۆمەڵە چەتەیەک، کە یارییان بە نرخی دۆلار کردووە، كارەكەش لە دەرەنجامی حەواڵەکردن و کڕین و فڕۆشی دۆلار بەپێچەوانەی رێنوێنییەکانی بانکی ناوەندی بووە.”

ئاشكراشی كردووە: “ئەو باندە لە نێو کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو لەناوچەی کەڕادە لە بەغدا كارە نایاساییەكانیان كردووە.”

بەپێی زانیارییەكانی ئەو دەزگایە، باندەكە پێنج كەسیان گیراون و پێدەچێت خەڵكی دیكەشیان لەگەڵدا بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *