حەفت كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگای نێوان مەریوان و سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حەفت کەس گیانیان لەدەست دا، کە چوار کەسیان ئەندامی یەک بنەماڵەن.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە رێگای مەریوان بۆ سنە، دوو ئۆتۆمبێل بە هۆی تیژڕەوییەوە پێکیاندا داوە، چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلێك کە ئەندامانی یەک خێزان بوون، ژنێك و مێردەكەی و منداڵێك و باوكی ژنەكە بوون، دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا،.


ئەم خێزانە لە ڕێگەدا بوون بۆ دیداری كوڕێكیان کە لە بەندیخانەی شاری سنە بووە.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی تریش، لەگەڵ دوو سەرنشینەکەی بە برینداری گوازرابوونەوە نەخۆشخانە، ئەوانیش لەوێ گیانیان لەدەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *