سەدرییەكان خۆپیشاندانێكی بەرفرەوانیان بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن دەست پێكرد

ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بە سەركردایەتی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانێكی بەرفرەوانیان لە شاری بەسرای باشووری عێراق بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەست پێكرد.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە سەدان كەس لە لایەنگرانی سەدر ڕژاونەتە سەر شەقامەكانی شاری بەسرا و داوای بایكۆتی هەڵبژاردنەكان دەكەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە چاوەڕوان دەكرێ كەمترین ڕێژەی دەنگدەر بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا بكەن كە بڕیارە 18ی ئەم مانگە لە پارێزگاكانی عێراق و پارێزگای كەركووك بەڕێوەبچێت.

هەر ئەمڕۆ وتارخوێنی مزگەوتەكانی سەر بە ڕەوتی سەدر لە وتاری نوێژی هەینیدا داوایان لە نوێژكەران كردبوو كە بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن، چونكە تەنانەت خۆشەویستیی حوسەینیش سەدرییەكان لەگەڵ گەندەڵكارانی دەسەڵاتدار لە حكوومەتی فیدراڵی كۆناكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *