پێنج ساڵ جارێک لە کۆمپانیای غازی باکوور سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق هەڵبژاردن دەکرێت كە سێ هەزار و 100 فەرمانبەری هەیە و تەنیا 500 فەرمانبەریان کوردن، لەو هەڵبژاردنە هەزار و 100 کەس بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کرد و ڕێژەی کوردیش لەوانەی دیکە کەمتر بوو، لە سەرجەم نەتەوەکان 20 کەس خۆی بەربژێر کردبوو، لە عەرەب و تورکمان (شیعە و سوننە) و حزبە کوردییەکان و یەکێتیش بە پێنج بەربژێر بەشدار بوو. لای خۆیەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان (ئەندازیار محەمەد سەعدوڵا)ی بەربژێر کرد و توانی بە 747 دەنگ، دەنگی یەکەم بەدەست بێنێت و ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای غازی باكوور.
لەمبارەیەوە ئه‌ندازیار محه‌مه‌د سه‌عدوڵا بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “دوو كۆمپانیا هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری عێراق تایبه‌تن به به‌رهه‌مهێنانی غازی ماڵان و تۆڕی نیشتمانیی كاره‌با، ئێمەی فەرمانبەرانی كورد له‌م كۆمپانیایه، كه شوێنه‌كه‌ی كه‌ركووكه، كه‌مینه‌ین، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و بەربژێری پارتی، توانیمان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنین، ئامانجمان ئه‌وه‌یه، كه په‌یامی خزمه‌تكردنی پارتی بگه‌یه‌نین به خه‌ڵكی شاره‌كه، 16 ساڵه خزمه‌تی خه‌ڵكمان كردووه به‌بێ جیاوازیكردن له‌نێوان پێكهاته‌كان و دەمانەوێ ببینه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره.“
راشی گه‌یاند: ”په‌یامم بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، كه ئاوڕێك له پۆسته‌كانی پارتی بدرێته‌وه له به‌غدا و له كه‌ركووك پڕ بكرێنه‌وه به كادیری دڵسۆز، چونكه ناكرێت غه‌در له پارتی بكرێت. دەبێ په‌روه‌رده‌ی پارتی له دامه‌زراوه‌كان ره‌نگ بداته‌وه و كادیری باشمان هه‌یه له بواری نه‌وت و غاز، به‌ڵام په‌راوێز خراون، گرنگه ئاماده بكرێن بۆ به‌غدا و پۆسته گرنگه‌كانیان پێ پڕ بكرێته‌وه، سه‌رۆك بارزانی گرنگه ئاوه‌دانیی هه‌ولێر بگه‌یه‌نێته كه‌ركووك.“
ده‌شڵێت: ”ده‌رچوونی من به‌و ده‌نگه زۆرە، ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ بەربژێرەكانی دیكه، ئه‌مه په‌یامێكه بۆ سه‌رجه‌م بەربژێرەكانی پارتی، كه خه‌ڵكی كه‌ركووك پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن و ده‌توانین به بەهه‌ولێركردنی كه‌ركووك ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه له هه‌ولێره‌وه بگوازینه‌وه بۆ كه‌ركووك، ئێمه ده‌توانین شاره‌كانی دیكه بكه‌ینه هه‌ولێر و داواكارم بەربژێرەكانی پارتی بچنه ناو خه‌ڵكه‌وه و جه‌ماوه‌ریی بن.“