یەکەمین خەڵاتی جەمال نەبەز پێشکەشی زارا محەمەدی کرا

یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی (جەمال نەبەز) پێشکەش بە (زارا محەممەدی)، مامۆستای زمانی کوردی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی- فەرهەنگیی (نۆژین) کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، 3ی12ی2023، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، لە بینای شارەوانیی شاری شۆنبێرگی بەرلینی ئەڵمانیا، یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی (جەمال نەبەز) پێشکەش بە (زارا محەممەدی)، مامۆستای زمانی کوردی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی- فەرهەنگیی (نۆژین) کرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا کانی محەمەدی، خوشکی زارا، بە نوێنەرایەتیی زارا محەمەدی خەڵاتەکەی لە خوناڤ حاجۆ، ئەندامی لێژنەی داوەریی خەڵاتی ساڵانەی (جەمال نەبەز) وەرگرت.

زارا محەممەدی، یەکێک لە مامۆستا خۆبەخشەکانی زمانی کوردییە، کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا و هەروەها سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و هاوژینی زارا محەممەدی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای 11 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *