پیاوێک لە سلێمانی ھاوژینی خۆی بە چەقۆ دەكوژێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پیاوێک لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی، هاوژینەكەی خۆی بەر چەقۆ دا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، ئافرەتەكە بەهۆی زۆری خوێنبەربوونەوە لە کاتی نەشتەرگەری، گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئافرەتەكە تەمەنی 23 ساڵ بووە و ئێستا تەرمەكەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە و پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بکوژەکەش دەستگیر کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *