زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە کە سبەی دەرماڵەی قوتابییان دابەش دەکات.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری قوتابیانی سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان دەکاتەوە سبەی پێنج شەممە 7ی دیسەمبەری 2023، دەست دەکرێت بە دابەش کردنی دەرماڵەی قوتابیان.
ئاماژەی بەوەش دراوە کە بۆ ئەم مەبەستە قوتابیان دەتوانن سەردانی یەکەی دارایی کۆلێژ و پەیمانگەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەکانیان.