بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم باخچە و قوتابخانە و هۆبەکانی ناو دیوان و دەرەوەی دیوانی سنووری پەروەردەکەیان بڵاوکردەوە.
بەپێی گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە کە کۆپپیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا سەرجەم باخچە و قوتابخانە و هۆبەکانی ناو دیوان و دەرەوەی دیوان ئاگادار دەکاتەوە کە ناوی ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەیان بۆ رەوانە بکەن کە خانەنشینی دەیانگرێتەوە بەپێی رێککەوتی شایستەبوونیان لە 1/1/1961 تاوەکوو 31/12/1961.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە هەر بەڕێوەبەرێک لە نەناردنی ناوەکان خۆی بەرپرسیار دەبێت.