لە دهۆک بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس بوونە قوربانی

ئەمشەو لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوو.

ئازاد تەها گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕای گەیاند بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کە بریتی بووە لە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تاکسی لە نزیک گوندێكی سەر بە ناحیەی مانگێشکێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها ڕای گەیاند دوو بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *