دادوەرە میهرەبانەكە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە دەبێت

دادوەر فرانك كاپریۆ كە لەسەر ئاستی جیهاندا بە (دادوەرە میهرەبانەكە) ناسراوە و چەندین ساڵە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی پڕ بینەری هەیە، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجە راگەیاند.

دادوەر كاپریۆ لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەڵێ تووشی شێرپەنجەی پەنكریاس بووە و سوپاسی خەڵكی جیهان دەكات كە بە نامە و لێپرسین بەسەریان كردووەتەوە.

لە ڤیدیۆكەدا، دادوەر كاپریۆ بە دڵێكی پڕەوە داوا لە خەڵكی جیهان دەكات تكایە نزام بۆ بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *