بەڤیدیۆ.. لە ئێران پیاوێك بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر 19 ئافرەت دەستگیر كرا

لە شاری (تاران)ی پایتەختی ئێران، پیاوێك بە تۆمەتی ڕفاندن و دەستدرێژیكردنە سەر 19 ئافرەت، دەستگیر كرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 10/12/2023، پۆلیسی تاران لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە، دوای لێكۆڵینەوە، توانیویانە پیاوێك بە تۆمەتی ڕفاندن و دەستدرێژیكردنە سەر ئافرەتان دەستگیر بكەن، کە تا ئێستا 19 ئافرەت سکاڵایان لەسەر تۆمار کردبوو.

ئەم کەسە لە دانپێدانانی خۆیدا باسی لەوە کردووە، بە زۆر و هەڕەشەی کوشتنی لە ئافرەتان كردووە و ڕفاندوویانی، پاشان لە شەقامی و شوێنی چۆڵ، ناچاریانی كردووە دەخوازییەكانی جێبەجێ بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *