ئەڵمانیا دەستگیركردنی چوار ئەندامی حەماسی راگەیاند


ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەڵمانیا چوار كەس دەستگیر كران كە گومانلێكراون بەوەی پەیوەندییان بە حەماسەوە هەبێت و پلانیان بۆ هێرشكردنە سەر یەهوودییەكانی ئەڵمانیا داناوە.

ئەمڕۆ داواكاری فیدراڵیی ئەڵمانیای تایبەت بە تیرۆر رای گەیاند كە چوار كەسیان دەستگیر كردووە، كە گومانلێكراون بەوەی ئەندامی حەماس بن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، چوار كەسەكە لە شاری بەرلینی پایتەختی فیدراڵی و لەسەر سنووری هۆڵەندا دەستگیر كراون، تۆمەتبارن بەوەی پلانیان داناوە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر دەزگا یەهوودییەكان لە ئەورووپا.

هەروەها ئاشكرای كردووە كە ئەو چوار كەسە ماوەیەكە دەستیان بە كۆكردنەوەی چەك كردووە لە شاری بەرلین، وەكو ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر یەهوودییەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *