گەرمیان.. پێنج كەس دەستگیر كران

پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئاماژە بەوە دەدات، كە پێنج كەسیان بەهۆی راوكردنی ئاسك و پۆڕەوە دەستگیر كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/12/2023، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستانى گەرمیان، لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، كە شەوی رابردوو، دوای وەرگرتنی زانیاری تەواو بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی خانەقین، بە هەماهەنگی لەگەڵ لێپرسراوی بنکەی قۆرەتوو لەگەڵ تیمی بەش و بنکەی قۆرەتوو کە لەنێو باخێکدا لە گوندی (ساڵح ئاغا)، پێنج کەسیان لە باخێكدا دەستگیر كرد.

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستانى گەرمیان، ئەوەشی روون كردووەتەوە، كە ئەو پێنج كەسە بەهۆی راوكردنی ئاسك و پۆڕە دەستگیر كردووە، كە چوار ئۆتۆمبێلیان پێ بووە و دەستی بەسەردا گیراوە، لەگەڵ چەک و سەرجەم کەرەستەكانی ڕاوکردن.

ئاماژە بەوەش كراوە، كە دەستگیركراوان ڕەوانەی لای دادوەری لێکۆڵینەوەی خانەقین – قۆرەتوو کران، بە فەرمانی دادوەر، تاوەكوو 2/1/2024 دەستبەسەر دەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *