هەولێر.. بەردی بناغەی دروستكردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنى چەند شەقامێک دانرا

به‌ گوژمه‌ى نزیکەى 300 ملیۆن دینار، بەردی بناغەی دروستكردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنى چەند شەقامێک لە (تووڕەق و مامزاوە) لە هەولێر دانرا.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: “لە چوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانی لەسنوورى پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.19، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕێورەسمێکدا بەگوژمەى 295 ملیۆن دینار لەسەر داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنى چەند شەقامێک لە گەڕەکەکانى (تووڕەق و مامزاوە) دانرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “پارێزگارى هەولێر لە بارەى دروستکردنى هەردوو پڕۆژەکە ڕای گەیاند: “دروستکردنى ئەم دوو پڕۆژەیە جگه‌ له‌وه‌ى خزمەتێکى دیکەیە پێشکەش بە هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیەى دەکەین کە شایستەى خزمەتکردنى زیاترن، ئاسانکاری زۆریش دەکات بۆ هاتووچۆى هاووڵاتییان، هیوادارین بەگوێرەى ئەو پلانەى کە دارێژراوە هەردوو پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاى جێبەجێکارەوە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا بەکۆتا بێت.”

روونیشکراوەتەوە کە پڕۆژەى دروستكردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنى چەند شەقامێک لە گەڕەکەکانى (تووڕەق و مامزاوە)، کە بە گوژمەى (295 ملیۆن دینار) لە سەرداهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنى کراوە و پێکهاتووە لە:

– دروستكردن و قيڕتاوكردن و کۆنکرێتکردنی چەند شەقاميك له (گەڕەکى تووڕەق) بە گوژمەی (210 ملیۆن دینار) کە بڕی کۆنکرێت (2000م2) و بڕی قیڕ (4000م2)

– پرۆژەی دروستکردن وکۆنکرێت کردنی (٣) کۆڵان لە (گەڕەکى مامزاوە) بە گوژمەی(85 ملیۆن دینار) کە بری کۆنکرێتەکەى بریتیە لە (3000م2).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *