لە توركیا جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان دوو تیپی تۆپی دروست بوو

لە توركیا لە کاتی یاریی نێوان دوو یانەی تۆپی پێدا، بە ناوەكانی (بورسا سپۆر) و (دیاربەکر سپۆر) شەڕ و کێشە لەنێوان هەردوو تیپ دروست بوو.

ڕۆژی چوارشەممە 20/12/2023، لە کاتی یاریی نێوان هەردوو یانەی بورسا سپۆر و دیاربەکر سپۆر، کە لە خولی پلەدووی تورکیا یاری دەکەن، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ دیاربەکر کۆتایی هاتبوو، لە نێوان دوو یانەکە شەڕ و کێشە دروست بوو و بە کۆمەڵ هێرشیان کردووەتە سەر یەک.

هەر لەم مانگەدا و لە ڕێكەوتی 11/12/2023، لە یاریی نێوان هەردوو یانەی (ئەنقەرەگوکچو) و (ڕیزەسپۆر)ی توركیا، کە هەردوولا بە گۆڵێك یەكسان بوون، بەرپرسی یانەی ئەنقەرەگوکجو هێرشی کردە سەر ناوبژیوانێک و بە بۆکس لە دەموچاوی دا.

دوای ئەو ڕووداوە، محەمەد بویوک ئاکشی، بەرپرسی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، هاوکات لەگەڵ دەربڕینی خەمباری بە ڕووداوەكە و ئیدانەكردنی هێرشەكەی سەرۆكی یانەی ئەنقەرەگوكچو بۆ سەر ناوبژیوانی یارییەكە، ڕایگەیاندبوو، سەرجەم یارییەکانی تۆپی پێ لە توركیا تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێن و هیچ یارییەک بەڕێوە ناچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *