لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە چوارقوڕنە دوو کەس کوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ڕووداوێکی تەقەکرندا دوو کەس کوژران.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕە تەقە ڕووی داوە، بەم ھۆیەوە کەسێک دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و کەسێکیش بە سەختی بریندار بووە و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

یەکێک لە كوژراوەكان ناوی مستەفا حاجی ئیبراهیمە و دانیشتووی قەزای حاجیاوایە، كوژراوەكەی تر ناوی ئەحمەد پیرۆتە و دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *