لە كەناراوەكانی هیندستان کەشتییەک لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانەوە کرایە ئامانج

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی، کەشتییەکی لە کەناراوەکانی هیندستان، کردووتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووە، کەشتییەکی (کیم پلۆتۆ) کە بەرهەمی کیمیایی لەژێر ئاڵای لیبێریا و خاوەندارێتیی ژاپۆن و بە بەڕێوابەریەتیی هۆڵەندا، نزیکەی کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی دوێنێ شەممە 23/12/2023، لە دووریی 200 میلی کەناراوەکانی هیندستان، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.

پنتاگۆن جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە هێرشبەرە لە خاکی ئێرانەوە نێردراوە.

ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكی، لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە، کە کۆمپانیای (ریوبریلانت)ی ژاپۆن خاوەنی کەشتییەکەیە و لەلایەن کۆمپانیای (ئیس کوانتۆم) هۆڵەندییەوە بەڕێوە دەبرێ، ئەم کۆمپانیایە پەیوەندیی بە کۆمپیانی زەبەلاحی (ئیدانی ئۆفەر)ی ئیسرائیلەوە هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *