بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەڵەبجە، دەستگیرکردنى دوو کەسى ڕاگەیاند، کە هەستابوون بە خنکاندن و هەڵواسینى سەگێک.
فەرمان عومەر، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەڵەبجە، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری هەڵەبجە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان، توانیان ئەمڕۆ دوو کەس دەستگیربکەن کە هەستابوون بە خنکاندن و هەڵواسینى سەگێگ لەسەر ڕێگای سیروان”.
گوتیشى: “بە بڕیارى دادوەر ئەو دوو کەسە دەستگیرکراون و ئێستا راگیراون”.
هەروەها داواشى کرد، کە هاووڵاتییان دووربکەونەوە لە ئازارگەیاندن بە ئاژەڵ و باڵندە و پەلەوەرەکان و دوور بکەونەوە لە تێکدانى ژینگە و سروشت.