پارێزگایەكی عێراق بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبێت

حكوومەتی خۆجێی پارێزگای زی قاری باشووری عێراق، دانیشتوانی شارەكەی ئاگەدار كردەوە كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئاو دەبڕێت و پێویستە هەر ماڵێك بەشی پێداویستیی دوو رۆژ ئاو هەڵبگرن.

پارێزگای زی قار لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە كە لە رۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ئاو دەبڕێ و پێویستە هەر ماڵێك بەشی پێویستیی خۆی، بڕێك ئاو هەڵبگرن و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بەكاری بێنن.

باسی لەوە كردووە كە هۆكاری بڕانی ئاوی پارێزگای زی قار، كوژانەوەی تەزووی كارەبای گشتییە لەسەر بەشێكی زۆری شارەكە و پرۆژەكانی ئاویش ناتوانن لە ڕێگەی كارەبای مۆلیدەوە ئاو بۆ دانیشتوانی شارەكە دابین بكەن.

جێی باسە پارێزگای زی قار یەكێك لە خراپترین پارێزگاكانی عێراقی فیدراڵە لە ڕووی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانەوە و بەردەوام دانیشتوانی شارەكە لە ڕێگەی ناڕەزایی دەربڕین و خۆپیشاندانەوە داوای مافە سەرەتاییەكانی ژیان لە حكوومەتی خۆجێیی و حكوومەتی فیدراڵی دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *