ڕۆبۆتێکی تێسلا هێرش دەکاتە سەر ئەندازیارێک و برینداری دەکات

ڕۆبۆتێكی تێسلا کارمەندانی کارگەی گێگا تێکساسی تۆقاند، دوای ئەوەی لە ناکاو هێرشی کردە سەر ئەندازیارێک.

لە ڕووداوێکی سەیردا، لە کارگەی (گێگا تێکساس) ڕۆبۆتێکی تێسلا هێرشی کردە سەر ئەندازیارێک و بە سەختی برینداری کرد.

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، لە ڕووداوێکی سەیردا لە کارگەی گێگا تێکساس لە نزیک ویلایەتی ئۆستن، ڕۆبۆتێکی تێسلا هێرشی کردە سەر ئەندازیارێکی تێسلا و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.

باسی لەوەش کردووە، پەلامارەکە لە کاتێکدا بووە، کە بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ئەندازیارەکە سەرقاڵی چاكکردنەوەی دوو ڕۆبۆتی دیکە بووە و ڕۆبۆتە هێرشبەرەکە، پەلاماری داوە.

رۆبۆتەكە لەلایەن تێسلاوە دروست كراوە بۆ مامەڵەکردن و گواستنەوەی پارچەکانی ئۆتۆمبێلی ئەلەمنیۆم، لە رووداوەكەدا لەناکاو هێرشی کردووەتە سەر ئەندازیارەکە و بە چەقۆکانی چنگی، پشت و دەستی ئەندازیارەکەی بریندار کردووە و بەم هۆیەوە خوێنێکی زۆری لێ ڕۆیشتووە.

ئەم ڕووداوە بۆ زاناکانی بواری تەکنۆلۆژیا و زیرەکی دەستکرد نامۆ نییە، بەڵکو ئەوان بەردەوام هۆشدارییان داوە لە مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد و ئەگەری لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *