لە سۆران كەسێك بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیر كرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سۆران بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكیان بەدەست گەیشت، كە تۆمەتبار بووە بەپێی مادەی (٧) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ناوبراو داواکراو بوو لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ئەمڕۆ لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕواندز دەستگیر كرا و ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *