هەڵەبجە.. بەهۆی ڕووداوێکى سەختی هاتوچۆ کەسێک گیانى لەدەست دا

لە ئەنجامى ڕووداوێکى سەختی هاتوچۆدا لە قەزاى خورماڵى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە کەسێک گیانى لەدەستدا.

موقەدەم بارزان عوسمان، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پاریزگاى هەڵەبجە، ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/1/2024، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ، کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری (بیجۆ و نیسان ئاڵتیما) لە نزیک گوندی ئەحمەد ئاوای سەر بە خورماڵ لە پارێزگاى هەڵەبجە روویداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (بیجۆکە) بە ناوی (م، ق، ت) تەمەن 53 ساڵ، دانیشتوی گوندی زەردەهاڵ، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کرا.”

گوتیشى: “دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ ڕێکخراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری ئاڵتیماکە بەندکرا بەپێى مادەی 24ی هاتوچۆ.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *