لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت

ئەمڕۆ باران بارین لە ناوچەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی كوردستان بەردەوامە و پێشبینی دەكرێت لە کاتژمێرەکانى داهاتوودا دابارینکە لەو ناوچانە لاواز دەبێت بەرەو تەواوى ناوچەکانى تری هەرێمی كوردستان دەڕوات.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەکات لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەى باران ببارێت تا نیوەشەو و لە دوای نیوەشەویش زۆرترین ڕێژەى باران بارین لە بەشێکى پارێزگای سلێمانى و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى ئەو پارێزگایە دەبێت.
هەروەها ناوچەکانى تری هەرێمی كوردستان وەکو هەڵەبجە و هەولێر و کەرکووک و گەرمیانیش ڕێژەیەکى باش بارانیان لێ دەبارێت و هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
پێشبینییش دەکرێ کاریگەریی ئەم باران بارینە تا سبەى کاتژمێر 9ى بەیانى بەلاوازى لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە.
ئەمەی خوارەوەش بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانە:
هەولێر 0.8 ملم
پیرمام 1.4 ملم
سلێمانى 0.4 ملم
چەمچەماڵ 0.2 ملم
دهۆک 12.5 ملم
زاخۆ 24.2 ملم
شەمامک 0.3 ملم
ئاکرێ 13.8 ملم
ئامێدى 17.6 ملم
بامەرنێ 33.8 ملم
بارزان 21.6 ملم
دوکان 3.0 ملم
هەڵشۆ 3.0 ملم
خەبات 1.4 ملم
مانگیش 15.0 ملم
سۆران 5.0 ملم
پێنجوێن 0.6 ملم
ماوەت 1.0 ملم
قەڵادزێ 0.8 ملم
باتوفە 32.8 ملم
مێرگەسور 21.6 ملم
سیدەکان 8.0 ملم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *