ئەمشەو تەقینەوەیەك شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانی هەژاند.
لەمبارەیەوە رۆهات محەمەد چالاكوان بە(باسنيوز)ی راگەیاند بۆمبێكی چێندراو لە ناوەڕاستی شەقامی راجو لە شاری عەفرین تەقیەوە، لە ئەنجامدا دوو كەس بریندار بوون.
گوتیشی بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری و تا ئێستا دیار نییە چ لایەنێك تەقینەوەكەی ئەنجام داوە.