شاشەی فڕۆکەخانەی بەیرووت هاک كرا

تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز)ی عەرەبی بڵاوی كردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە شاشەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەیرووتی پایتەختی لوبنان هاك كرا و هاككەرەكان لەسەر شاشەكە پەیامی دژ بە میلیشیای حزبوڵای لوبنانی و ئێرانیان بڵاو كردەوە.

بەپێی هەواڵەكە، شاشەی سەرەكیی فڕۆكەخانەكە كە بریتییە لە شاشەی لیستی (چوون و هاتن)ی گەشتە ئاسمانییەكان هاك كرا و چەند پەیامێكی تێدا بڵاو كراوەتەوە.

لە پەیامەكەدا بە ناوی خودا و گەلی لوبنان ناوی حزبوڵا و حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵا هێندراوە و داوایان كردووە لوبنان تێكەڵی شەڕی خۆیان نەكەن، هەروەها حزبوڵا بە هێنانی چەك لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكەوە تۆمەتبار كراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *