دژەتیرۆری كوردستان، یادی شەهیدبوونی پۆلێک لە شەهیدانی ئاسایش بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت، كە نۆ ساڵ پێش ئێستا، لە هێرشێکی تیرۆستانی داعشدا شەهید بوون.
دژەتیرۆری كوردستان، ڤیدیۆیەكی بڵاو كردووەتەوە و یادی شەهیدبوونی پۆلێک لە شەهیدانی ئاسایش بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت، كە نۆ ساڵ پێش ئێستا، لە شەوی 9 لەسەر 10ی ساڵی 2015دا، لە هێرشێکی تیرۆستانی داعشدا، ژمارەیەک لە كارمەندانی ئاسایش، خوێنی پاکیان بەخشییە خاکی پیرۆزی کوردستان.
ئاسایشی هەولێر لەمبارەیەوە ڕایدەگەیەنێت: “لەم یادەدا بەڵێنمان هەمیشە دووپات دەکەینەوە، کە هەمیشە خزمەتکار و پارێزەری سەروماڵی هاونیشتمانیان بین و دابینکردنی ئارامی بە ئەرکی سەرشانمان بزانی، هەزاران سڵاو لە سەرجەم شەهیدانی کوردستان.”