سلێمانی.. سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر كران و دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلیشدا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیر دەكات، كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە داوا كرابوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/1/2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “دوای ئەوەی بڕیاری‌ دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئۆتۆمبێلێك لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن، لە كاتی دەستگیركرنیشیاندا، دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا، كە بە تۆمەتباران بوون.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ك ،م ، أ) لەدایكبووی ساڵی 1979 و (هـ، ك، ش) لەدایكبووی 2001 و (پ، ل، ب) لەدایكبووی 2002، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، ڕاگیراون‌، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانیش، ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *