ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە دووكەڵێكی زۆری ڕەش لە ئاسمانی دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەرز بووەوە و سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەوە بڵاو كردەوە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەكی ئەمنیی لە بەغدا، كە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، ئەو دووكەڵەی لە ئاسمانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەبیندرێ هی سووتانی زبڵ و خاشاكی سنوورەكەیە.
جێی باسە پێشتریش چەند جارێك دووكەڵی سووتاندنی زبڵ و خاشاكی زۆر، ئاسمانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای پایتەختی فیدراڵی گرتووە و حكوومەتی ئەو وڵاتە تا ئێستا چارەسەری بۆ ئەو كێشەیە نەدۆزیوەتەوە.